بەدواداچوون - INA
ئەمرۆ شەممە "محەممەد بن سەلمان" شازادەی جێنشینی سعودی ،جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت دەستبەجێ هێرشە سەربازییەكانی سەر غەززە ڕابگیرێت.
بن سەلمان لە وتارەكەیدا لە میانی كۆبوونەوەی لوتكەی ئیسلامی عەرەبی ،کەلە شانشینی سعودیا بەڕێوەچوو ، وتی: شانشینی سعودی شەڕی بەربەریی بە سەرۆكایەتی قەوارەی زایۆنیستی لە كەرتی غەززە ڕەتدەكاتەوە، خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی هێڕشە سەربازییەكانە و ڕێڕەوی مرۆیی بۆ ڕزگاركردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بکرێتەوە.
ووتیشی: دەبێت دەوڵەتی فەلەستین لەسەر سنوورەكانی ساڵی 1967 دابمەزرێت و قودسی ڕۆژهەڵات وەك پایتەختی دیاریبکرێت، گەلی فەلەستین دەبێ مافە ڕەواكانی خۆی بەدەست بهێنێت و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی دابمەزرێنێت.
وەک ئاماژە پێدا : بەردەوامی شەڕی غەززە شكستی ئەنجومەنی ئاسایشە و دەبێت دەستبەجێ هێرشە سەربازییەكانی سەر غەززە ڕابگیرێت.