بەدواداچوون - INA
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ڕۆژی شەممە وێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەوەی كە داگیركەری زایۆنی لە غەززە ئەنجامی دەدات، كەیەكێكە لە خراپترین تاوانەكانی مێژوو.
ڕەئیسی لە وتارەكەیدا لە میانی كۆبوونەوەی لوتكەی ئیسلامی عەرەبی كە شانشینی سعودیە میوانداریی كردبوو و وتی: دەمانەوێت بڕیارێكی مێژوویی و چارەنووسساز سەبارەت بەو شتانە بدەین كە لە خاكەكانی فەڵەستین ڕوودەدەن.
ناوبراو ووتیشی: ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە بۆ بەرگریكردن لە مزگەوتی ئەقسا، هیوادارم كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ببێتە هۆی دەركردنی بڕیارێك لە بەرژەوەندی گەلی فەڵەستین.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دەبێ بەپەلە داوای دەرچوونی قەوارەی زایۆنیستی لە غەززە بكەین و هەڵوەشاندنەوەی هەمەلایەنەی گەمارۆی سەر كەرتی سندوقێكی ئاوەدانكردنەوە بۆ غەززە و ناردنی كاروانی یارمەتییەكان.