بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای زیندانیانی سیاسی داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد، وەزارەتی پەروەردە پابەند بكات بە دەركردنی مەنهەجێك بۆ تاوانەكانی حزبی لەناوچووی حزبی بەعس، هەروەها وەك مادەیەكی خوێندن بۆ هەموو ئاستەكان وەریبگرێت.
سەرۆكی دامەزراوەكە حسێن سوڵتانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : وەزارەتی پەروەردە زۆر دواكەوتووە لە دەركردنی پرۆگرامی خوێندن بۆ فێركردنی تاوانەكانی حزبی بەعسی لەناوچوو و وەرگرتنی وەك مادەی خوێندن بۆ سەرجەم ئاستەكانی خوێندن، بەپێی ماددەی 17 بڕگەی 14ی یاسای دامەزراوەی شەهیدان ژمارە 2ی ساڵی 2016 ئەمڕۆ پێویستە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و یاساكە جێبەجێ بكات.
سوڵتانی داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد كە وەزارەتی پەروەردە پابەند بكات بە جێبەجێكردنی ئەو یاسا و یاسایانەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە تاوانباركردنی حزبی بەعسی سەدامی،لەوانەش دەركردنی مەنهەجێك بۆ فێركردنی تاوانەكانی حزبی بەعسی لەناوچوو.