ئەمڕۆ.. كۆتایی هاتنی چالاكییەكانی پاڵەوانێتی تیروكەوان پاڕئۆلۆمپی عێراق

وەرزش
  • 11-11-2023, 15:28
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ شەممە پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتی پارائۆڵۆمپی تیركەوان عێراق (2023) بە بەشداری زۆرێك لە وەرزشوانان بە نوێنەرایەتی (4) لیژنەی لاوەكی و سێ یانەی تایبەتمەند كۆتایی هات.
    بەیاننامەیەكی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی لیژنەی پارائۆڵۆمپی عێراق كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لە زاری سەرۆكی فیدراسیۆنی   تیركەوانی پاراِئۆلۆمپی (كەوسەر حسێن) ەوە گەیشتووە و تیایدا هاتووە : ئەم پاڵەوانێتییە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ساڵانەی فیدراسیۆنەكەدایە و دەرفەتێكە بۆ وەرزشوانانی پارائۆڵۆمپی بۆ ئەوەی ڕكابەری بكەن و بدرەوشێنەوە لە وەرزشی تیر و كەواندا، كە تایبەتمەندە بە لێهاتوویی و تەركیز و دەرفەتێكە بۆ تاقیكردنەوەی توانای وەرزشوانان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  هیوای سەركەوتن بۆ هەموو بەشداربووانی پاڵەوانێتی تیروكەوانی پارائۆلۆمپی عێراق دەخوازین، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەدواداچوونی ڕووداوەكانی ئەم پاڵەوانێتییە بەڕێزە دەكەین.