بەدواداچوون - INA
لوتكەی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامی ئەمڕۆ لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بە بەشداری عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆك كۆمار دەستی پێكرد.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە پێشتر ڕایگەیاندبوو كە لە وەڵامی ئەو بارودۆخە ناوازەیەی كە لە غەززە ڕوودەدات و دوای ڕاوێژكاری شانشینی سعودیە لەگەڵ كۆمكاری دەوڵەتی عەرەبی و ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی، بڕیاردرا كە لوتكەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز ئەمڕۆ شەممە 27ی رەبیعی ئەخیری ساڵی 1445ی كۆچی و بەرانبەر بە 11ی تشرینی دووەمی 2023 لەبری لوتكەی نائاسایی عەرەبی و لوتكەی نائاسایی ئیسلامی كە بڕیار بوو لە هەمان رێكەوتدا بەڕێوەدەچێت.