سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

سیاسی
  • 11-11-2023, 14:25
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 11-11-2023 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیێندراوێكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  ناردووە و  ڕاگەیاندووە : لە كۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ كران.
    هەروەها گوتیشی : هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی لە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و پاراستنی سەلامەتیی هێزەكانی هاوپەیمانان و باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەكان لە عێراق،پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا و ئامادەكارییەكان لەم بارەیەوە، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.