بەغدا - INA
ئمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار لەگەڵ هاوتاكەی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا دوایین پێشهاتەكانی سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و كاردانەكانی دەست درێژی بۆ سەر كەرتی غەززەی تاوتوێ كرد وهاوكات هەردوولا جەختیان لەسەر پێوویستی دەستبەجێكردنی كردەوە و وەستاندنی بۆردومانەكان و دابینكردنی رێڕەوی سەلامەت بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید لە پەراوێزی كۆنفرانسی لوتكەی عەرەبی لە شاری ڕیاز، لەگەڵ سەرۆك كۆماری عەرەبی سوریا بەشار ئەسەد كۆبوەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان، دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بارودۆخی فەلەستین و كاردانەوەكانی دەستدرێژی بۆ سەر كەرتی غەززە تاوتوێكرا.
سەرۆك كۆمار جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عێراق و سوریا و پێویستی پەرەپێدانی ئامرازەكانی هاوكاری لە هەموو بوارەكاندا بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی برا بكات، هەروەها گرنگی كاركردنی پێكەوەیی لە پێناو بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی.
ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی و ڕاوێژكاری سەبارەت بە پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش بۆ بەرزكردنەوەی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد و جەختیكردەوە هەڵوێستی پرەنسیپی عێراق لە پشتیوانیكردنی گەلی فەلەستین بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواكانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی فەلەستین لەگەڵ قودس شەریف وەك پایتەختەكەی.
ئەو دوو سەرۆكە بە توندی ئیدانەی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و بەئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی و نەخۆشخانەكانیان كرد، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی دەستبەجێ ڕاگرتنی بۆردومانەكە و پاراستنی دانیشتوان و دڵنیابوون لە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ خێزانە گەمارۆدراوەكان و دابینكردنی ڕێڕەوی سەلامەت بۆیان.
بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا هەڵوێستی پتەوی وڵاتەكەی لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵاتەكەی دووپاتكردەوە، ئاماژەی بە ئاواتی وڵاتەكەی كرد بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاوكاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاكاندا و ستایشی هەڵوێستەكانی عێراق بۆ پشتیوانی لە گەلی سوریا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و ئەمین سوسان جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ئامادەبوون.