بەغداد – ا ه ع باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند دەرگای پێشكەشكردن بۆ بەرنامەی فولبرایت بەمەبەستی فیربوونی زمانە بیانیەكان (FLTA) دەكاتەوە. باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" باڵیۆزخانەكەیان هەنگاو دەنێت بۆ كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردن بۆ بەرنامەی فولبرایت بەمەبەستی خوێندنی زمانە بیانیەكان (FLTA). وتیشی دوا مۆڵەت بۆ پێشكەش كردنی داواكارییەكان رۆژی 30 حوزەیرانی 2018 یە، تەئكیدیشدەكاتەوە دەتوانرێت لەرێی ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە زانیاری زیاتر لەسەر رێوشوێنەكانی پێشكەشكردنی داواكاری بەدەستبهێنرێت.