بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی دوو ستانداردی دانا بۆ دابەشكردنی دەرمان لە نێوان پارێزگاكاندا.
حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەرمان بەسەر هەموو پارێزگاكانی عێراقدا دابەشدەكرێت لەسەر بنەمای دوو پێوەر، یەكەمیان ڕێژەی دانیشتوانە، پێوەری دووەمیش خەمڵاندنێكە بۆ پێویستی و ڕوونیشیكردەوە : كە هەموو تەندرووستییەك دامەزراوە پێویستی ساڵانەی خۆی دابین دەكات و لەسەر بنەمای ئەوە و ڕێژەی دانیشتووان، وەزارەت دەرمان بەسەر دامەزراوەكاندا دابەش دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : پرسی دەرمان لە هەرێمی كوردستان بە بودجەی هەرێم بەڕێوەدەچێت و ئاماژەی بەوەشكرد : بودجەی دەرمانی هەرێم لە چوارچێوەی كۆی بودجەی هەرێمەوە 216 ملیار دینار بووە.
ڕوونیشیكردەوە : وەزارەتی تەندروستی سەرەڕای بوونی بودجەی تایبەت بۆ دەرمان لە هەرێم، پاڵپشتی دامەزراوە تەندروستییەكانی هەرێم دەكات بە چارەسەركردنی نەخۆش و زیادكردنی ژمارەی دەرمان.