سەرۆك كۆمار بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی لوتكەی عەرەبی و ئیسلامی گەیشتە ڕیاز

سیاسی
  • 11-11-2023, 12:01
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ شەممە بەمەبەستی بەشداریكردن لە كارەكانی لوتكەی عەرەبی و ئیسلامی گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.
    بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید گەیشتە شانشینی سعودیە بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی لوتكەی نائاسایی عەرەبی و لوتكەی ئیسلامی لە شاری ڕیاز، بۆ تاوتوێكردنی هێرش و بۆردومانەكانی بەردەوام بۆ سەر خەڵكی فەلەستین.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك كۆمار لەلایەن جێگری ئەمیری هەرێمی ڕیاز، شازادەی شاهانەی شازادە محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن عەبدولعەزیز پێشوازی لێكرا و ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك شاندێك یاوەری بوون كە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران جەبار فریح كینانی و وەسفی عاسی عوبەیدی لەخۆگرتبوو.