بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە گەڕی چوارەمی پێشبڕكێكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ وەرزی ئێستای (2023-2024) تەواو دەبێت، كە سێ یاری لە یاریگاكانی بەغدا و پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : یەكەم یاری كاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت هەردوو تیپی كەرخ لەگەڵ تیپی قوە جەوی لە یاریگای جادوكەر ئەحمەد ڕازی یاری دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : یاری دووەم لەهەمان كاتدا بەرێوەدەچێت و هەردوو تیپی نەفتی میسان و ئەمانەی بەغدا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە كە لەیارێگای كوتی ئۆڵۆمپی میوانداری دەكات.
ڕوونیشیكردەوە : دوا یاری گەڕی چوارەم دەبێت كە تیایدا تیپی كارەبا ڕووبەڕووی تیپی نەوت دەبێتەوە، كە كاتژمێر حەوتی ئێوارە لە یاریگای زەوڕا بەڕێوەدەچێت.