كەش و هەوای عێراق: باران و هەورەبروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 11-11-2023, 11:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی هەورە بروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە دەستەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لە ناوچەكانی باشووریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها هەور دەبێت و هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا روونادات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێكی سووك لە ناوچەكانی باكور و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست، پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی كەم دادەبەزن و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باشووری وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری هەورەبروسكە لە شوێنە جیاجیاكانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها هەور دەبێت لەگەڵ هەورەبروسكە لە دەڤەری باكور، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی ئەو ناوچەكە ڕوونادات.
    ڕوونیشیكردەوە : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە پێشبینی دەكرێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە چەند شوێنێك  و هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەك دادەبەزن.