سەرۆك كۆمار بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی لوتكەی عەرەبی و ئیسلامی بەرەو سعودیە بەرێكەوت

سیاسی
  • 11-11-2023, 10:14
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار بە مەبەستی بەشداریكردن لە كارەكانی لوتكەی عەرەبی و ئیسلامی وڵاتی بەجێهێشت و بەرەو شانشینی سعودیە بەرێكەوت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید وڵاتی بەجێهێشت و بەرەو شانشینی سعودیە بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی نائاسایی لوتكەی عەرەبی و لوتكەی ئیسلامی لە شاری ڕیاز بۆ تاوتوێكردنی دۆخی غەززە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە شاندێك یاوەری سەرۆك كۆماریان كرد كە پێكهاتبوون لە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران جەبار فریح كنانی و وەسفی عاسی عوبەیدی.