بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی"ماهر حسێن ڕەشید"سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، 22 هەزار حاڵەتی ساختەکاریی ڕاگەیاند کە تێیدا کەسانێک بەپێچەوانەی یاسا مووچەیان وەرگرتووە،هەروەک دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەرمانبەری لە دەستەکەیاند ئاشکرادەکات کە دەستیان هەبووە لە ساختەکردنی مامەڵەکان.
سەرۆکی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی دەستەکە هەماهەنگییە لەگەڵ دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی و دەسەڵاتی چاودێریی دژە گەندەڵی، بەو پێیەی ئەوان دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی هەیە لەو مەلەفە.
ڕاشیگەیاند:-لە یەکەم ڕۆژ کە ئەرکەکانمان گرتۆتە ئەستۆ، هەماهەنگیمان لەگەڵ دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەبوو کە لە دەستەی دەستپاکی پێکهاتوە، هەروەها لەگەڵ ئەو تیمەی کە پشتیوانیان لێدەکرێت بۆ دەستگیرکردنی فەرمانبەران، کە دەستکاری مەلەفی خانەنشینانیان کردووە، لەوانە بەڕێوەبەری پێشووی خانەنشینی ئەنبار و کارمەندانی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت، و کارمەندانی دیکەی دەستەکە.
جەختیشی لەوە کردەوە:-ئەو ڕێوشوێنانەی گیراو نەتەبەر،بۆتە هۆی دەرکردنیان و ڕەوانەکردنی بۆ دەسەڵاتی دادوەری، و ئێمە نزیکەی زیاتر لە سێ مانگ لەمەوبەر نامەیەکی فەرمیمان بە واژۆی خۆمانەوە نارد بۆ دەستەی دەستپاکی فیدراڵ و دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی،تیایدا ئاماژە بەسەرپێچی کردن لە 22 هەزار خانەنشین هەبوون کە یارمەتی خانەنشینییان وەرگرتووە بە بڕی زیاتر لە 800 ملیار دینار، دوور لەیاساو ڕێنماییەکان .