عەبادی:سندوقی هەڵبژاردن پایەی شەرعی لەدایکبوونی دەسەڵاتە

سیاسی
  • 10-11-2023, 21:09
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ هەینی "حەیدەر عەبادی "سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر،تەئکیدی کردەوە کە  سندوقی هەڵبژاردن پایەی شەرعی لەدایکبوونی دەسەڵاتە،هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پشتگوێخستنی هەڵبژاردن و بەشدارینەکردنی بەرفراوان تێیدا چەقۆیەکە بۆ شەرعیەتی سیستەمی دەسەڵات.
    "عەبادی"لە میانی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی هێزەکانی  نیشتمانی دەوڵەت، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەدواداچۆنی بۆ دەکرد، لە وتارێکدا رایگەیاند:-هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە پایەی هەر سیستەمێکی دیموکراسییە.
    عەبادی سندوقی هەڵبژاردنی بە هەناوی  شەرعی لەدایکبوونی ئەو سیستەمی نوێ  وەسف دەکات کە نوێنەرایەتی بۆچوونی نیشتمانی دەکات، هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە :- کە بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن،نیگەرانیە  بۆ سەر شەرعیەتی دەستەڵات .
    ڕاشیگەیاند :- کە دیموکراسی پێویستی بە حزبی ڕاستەقینە و دامەزراوەیی هەیە کە دیدێکی ئایدیۆلۆژی و بەرنامەی تایبەتیان هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی مەلەفەکانی دەوڵەت.
    عەبادی لە کۆتایی قسەکانیدا هیوای خواست،کە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر بەڕێوەبچێت بە بەشدارییەکی فراوانی جەماوەری،کە کێبڕکێی شەرەفمەندانەی تیایدا ئامانجام بدرێت.