وەزارەتی ناوخۆ : زیاتر لە 17 تۆڕی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکات و دەستبەسەر سەدان کیلۆ غەرام لەماددەی هۆشبەردادەگرێت

ئەمنی
  • 10-11-2023, 19:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی زیاتر لە 17 تۆڕی قاچاخچێتی لە مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی سەدان کیلۆگرامی ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر و لە چوارچێوەی ستراتیژی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر،و هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر 17 تۆڕی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان دەست گیرکراون و دەستبەسەر سەدان کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەردا گیراوە .
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە بەشێک لەو تۆمەتبارانە زۆر مەترسیدار بوونە و لە ڕووبەروو بونەوە لەگەڵ هێزەکان چەندانیان لێکوژراون، و لەنێو ئەو تۆڕانەشدا گروپی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەری تێدایە کە هاووڵاتیانی بیانی بووە.
    بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خاتۆتەروو :-کە ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕێگەی هاوکاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی ئەنجامدراوە،کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە سەرپەرشتی کراوە، هەر لەبەدواداچونی مەلەفی هۆشبەرەکان و گەڕاندنەوەی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان کە تۆمەتبار بوو لە کۆماری لوبنانەوە، و هەروەها بازرگانێکی  ماددەی هۆشبەر کە تۆمەتبارە و هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بوو لە ناوخۆی عێراق دەستگیرکراوە و ڕەوانەی لایەنی داواکار کراوە.