ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیران : 50%ی دیزاینی سەرەتایی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تەواو بووە

ئابوری
  • 10-11-2023, 19:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ هەینی "ناسر ساڵح ئەسەدی" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کارووباری گواستنەوە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی هاوکاری دوێنێ پێنجشەممە ،لەگەڵ ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO)، قۆناغێکی گرنگە لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر فڕۆکەوانی عێراقی.
    ئاماژەیەبەوەشدا کە  "ICAO " ڕێکخراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانییە و بەرپرسیارە لەبارەی سەلامەتی ئاسمانی و مۆڵەتی فڕۆکەوانی لە جیهاندا.
    سەبارەت بە پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی بەغدا، "ئەسەدی "دووپاتی کردەوە کە رێککەوتنێک هەیە لەگەڵ کۆمپانیای تەمویلی نێودەوڵەتی (IFC) بۆ لێکۆڵینەوە لەو دیزاینی فرۆکە خانەکە کە دەخرێنە بەردەم وەبەرهێنەران بۆ پێشخستنی  فڕۆکەخانەی بەغدا.
    ووتیشی :- رێکارەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی ئەو مەرجانەی کە لەسەر بنەمای وەبەرهێنەران بەشدار دەبێت  لە پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی بەغداد  کە ئەمانە ئەو چالاکییانەن کە وەبەرهێنەر ئەنجامی دەدات.
    ڕاشیگەیاند:- رێککەوتن کراوە بۆ پەرەپێدانی باڵاخانەی  فڕۆکەخانەکە  بەقۆناغ  کە ژێرخانی خۆی و پرۆسەی گواستنەوەی جانتا و چوونە ژوورەوە و دەرچوونی سەرنشینەکان و چێشتخانە و شوێنی پشوودان لەخۆبگرێت.
    ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە سیستەمی فڕۆکەخانەی بەغدا کۆن بووە و دەبێت نوێ بکرێتەوە.
    ئەوەشی خستەروو:- کە IFC دامەزراوەیەکی تۆکمەیە و شارەزایی و لێهاتوویی هەیە لە ئامادەکردنی دیزاینەکان.
    سەبارەت بە ڕێگای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی "ئەسەدی" ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی زۆر لە بواری رێگای  گەشەپێداندا کراوە و لە پێنجەمین کۆبوونەوە لەگەڵ دیزاینەری ئیتاڵیدا  دووبارە هەڵسەنگاندن و  توێژینەوە کراوە ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر  ڕێڕەوی گەشەپێدان،کە ڕاوێژکارەکە زانیاری زۆر گرنگی خستەڕوو و لەگەڵ سەرۆکوەزیران گفتوگۆی لەسەر کراوە.
    ئاشکراشیکرد :- کە داهاتی سوودی ناوخۆیی لە گواستنەوەی شەمەندەفەر یان ڕێگاوبانەوە ، پێشبینی  دەکات ساڵانە 4-5 ملیار دۆلار بێت.