بەغداد/INA
ئەمڕۆ هەینی"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پرسەو هاوخەمەی خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی "شێخ عەبدولڕەزاق خەفاجی" راگەیاند.
"سودانی " لە پۆستێکیدا لەسەر لاپەڕەی “X” کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند :-پرسەە هاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ کۆچی دوایی"حاجی عەبدولڕەزاق عەلی عەباس خەفاجی(ئەبو نیبراس) رادەگەیەنین.
لەدرێژەی هاوخەمیەکەیدا سوودانی ڕایگەیاند :-کە خوالێخۆشبوو پیاوێکی ئایینی خواپەرست بوو،وهیچ کاتێک خۆی سەڵنەدەکردەوە لە یارمەتیدانی ئەوانەی پێویستیان پێیەتی و پشتێک بوو بۆ هەژاران، و رۆڵی زۆری هەبووە لە بڵاوکردنەوەی کاری ڕاست ودروست،و بڵاوکردنەوەی گیانی لێبوردەی و میهرەبانی لە کۆمەڵگادا، و دابینکردنی پێداویستی بۆ منداڵانی بێ باوک و هەژاران.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا،سودانی داوا دەکات کۆچکردوو بەر ڕەحمەت و لێخۆشبوونی خوای گەورەی بکەوێت، و سەبوریش بە خێزان و خۆشەویستەکانی بدات.