حەکیم : سندوقی دەنگدان هێڵی سوورە و دەبێت لە ساختەکاری بپارێزرێت

سیاسی
  • 10-11-2023, 18:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ هەینی"عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ،لە وتارێکدا لە میانەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی هێزەکانی نیشتیمانی دەوڵەت، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە، ڕایگەیاند :-بە پشتیوانی خودا، و لە ژێر خێمەی عێراقی خۆشەویستمان،بە وزەی ڕۆڵە بە پەرۆشەکانی عێراق، و بە ئیرادەی دەوڵەتمەداران و بنیاتنانەوەی وڵات، هاوپەیمانییەکەمان یەکەم هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ناساندنی کاندیدەکانی دەستپێدەکات،بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان،لێرەوە لە بەغدای پایتەختی مێژوو و کولتوور و شارستانیەت و دەوڵەت،سەدان کاندیدی شایستە کە کێبڕکێ دەکەن بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان،هەریەکەیان لەبازنەی پارێزگاکەی خۆی.
    حەکیم ووتیشی: لێرەدا بە گەلی سەربەرزی عێراقی خۆمان ڕادەگەیەنین کە ئیرادەی (هاوپەیمانی هێزەکانی نیشتیمانی دەوڵەت) لەم هەڵبژاردنە گرنگەدا بە ڕۆحی دڵسۆزی عێراقی و ئیرادەیەکی بەرز، و بەرنامەی هەڵبژاردنی واقیعی کە لەسەر بنەمای تۆکمە و پلانی مەیدانی هەمەلایەنەیە ،لە بەغدا و لە هەموو پارێزگانی لە عێراق بەشدارە ،هەروەک هیوامان وایە لە ئاست چاوەڕوانییە باشەکانی گەلەکەمان و متمانەی خۆشەویستان و لایەنگران و جەماوەر بین.
    ئەوەشی خستەروو :- کە سندوقی دەنگدان هێڵی سوورە و دەبێت لە ساختەکاری بپارێزرێت.
    هەروەک حەکیم رایگەیاند :- کە حکومەتی ئێستا نەیدەتوانی ئەوەی هەیە بەدەستی بێنی بەبێ پێکهێنانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت،کە بەبێ هەموو هێزە سیاسییەکانەوە نەیدەتوانی بەرنامەکانی حکومەت جێبەجێ بکات، دەبێت بەردەوام بین لەسەر ئەم ئەزموونە سیاسییە سەرکەوتووە لە هەموو پارێزگارەکاندا، و حکومەتە ناوخۆییەکانی داهاتوو ناکەین بە ململانێی دەسەڵات و شکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان و گەنجانمان، هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە هاوکاریکردن بە ڕاست و دروستی و میهرەبانییەوە.