بەغداد/INA
ئەمڕۆ هەینی،دادوەر"حەیدەر حەنون" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی،جەختیکردەوە لەسەر پێویستی شەفافبوونی ڕێوشوێنەکانی دژە گەندەڵی و ئاگاداربوونی ڕای گشتی لە دەرئەنجامەکانیان،هەروەک جەخت لە لێپرسینەوە لەگەورە گەندەڵکاران دەکاتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەک کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتووە:- لە میانی دیدارێکی "دادوەر"حەیدەر حەنون" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ،لەگەڵ نوێنەرانی ناوەندی دیجلە بۆ پلاندانانی ستراتیژی، جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەندەکانی توێژینەوە و ستراتیجی لە بڵاوکردنەوە و چەسپاندنی کولتووری پاراستنی سامانی وڵات و پارەی وڵات لە نێو کایە جیاجیاکانی کۆمەڵگادا کردەوە، لە ژێر ڕۆشنایی سیستەمێکی دیموکراسی ئازاد و سەقامگیر.
هەروەک ئاماژەی بە ڕۆڵی هاووڵاتیان لە پاراستنی دەستکەوتەکان لە ڕێگەی پشتیوانیکردنی لە دامەزراوەکان کرد.
سەرۆکی دەسەڵاتەکە ووتیشی :- ئەرکی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئەرکێکی نیشتمانی بەرزە و ئەرکی ئەوانەیە کە لە دەزگا حکومیەکان کاردەکەن ،هەروەک ئاماژەی بە ڕۆڵی هاوڵاتیان کرد لە رووبەرووبونەوەی گەندەڵی لە ڕێگەی هاوکاریکردنیان لەگەڵ دەزگاکان، بە چاودێری و ئاگادارکردنەوەیان لە حاڵەتەکانی دزین و بەرتیل لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
"حەنون " ئەو دەستکەوتانەی کە دەستەکە بەدەستی هێناوە گەراندیەوە بۆ چەند مانگی ڕابردوودا بۆ ئەو کارەی کە دەستەکە دایڕشتووە،هەروەها بوونی بەرنامەیەکی جددی حکومەت کە تێیدا رووبەرووبونەوەی گەندەڵی خستۆتە ئەولەویەتی سەرەکی کارەکانیەوە،جگە لەوەش پشتگیری و پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری.
ڕوونیشی کردەوە کە دەستەکە و لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بە پەرۆشەوە کاردەکەن بۆ تەواوکردنی ئەو ڕەشنووسی هەمواری دووەمی یاسای دەستەکە و خستیە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی، کە ڕەشنووسەکە چەندین دەق لەخۆدەگرێت کە 'توانا و هێزمان پێدەبەخشێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.