لەسەر پرسی غەززە سەید سەدر بەتوندی ڕەخنە لە دووفاقی ڕۆژئاوا دەگرێت

سیاسی
  • 10-11-2023, 14:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ هەینی "سەید موقتەدا سەدر"سەرۆکی ڕەوتی سەدری ڕەخنەی لە دووفاقی ڕۆژئاوا گرت لە مامەڵەکردن لەبەکارهینانی هەندێک زاراوە. 
    "سەید سەدر " لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە،ڕایگەیاند :-هەندێک لەو دەستەواژانەی کە لەلایەن ڕۆژئاواوە جار بە جار وتراوە  زۆر کەس بە پەشیمانییەکی زۆرەوە کاردانەوەی ئەرێنییان بۆ کردووە و ئەم کارلێکە تەنانەت موسڵمانەکانیش دەگرێتەوە.
    وەک سەید سەدر ئاماژەی پێداوە :-دوو ئامانج له بەکارهێنانیان هەیه،کە هەموو شتێکیان  دژ جوولەکە قەدەغەکردوە، کە دیارە ئەم ڕقاویەی ڕۆژئاوایییەکان،بە مەبەستی پاراستنی بەڕژەوەندییە ئابووری و کۆمەڵایە تییەکانیانە.
    روونیشیکردۆتەوە:-ئەم دەستەواژە  نادیارانە کە ناتوانرێت لێی تێبگەین، هەروەک چۆن دەستەواژەی "تیرۆر"لە دژی موسڵمانان بەکاریدەهێنن کاتێک بەرەنگاری جبەخانەی ڕۆژئاوای ستەمکار دەبنەوە کە  بۆ کارە قێزەونەکانیان و ستەمکردنی گەلانی ستەملێکراو بەکاری دەهێنن.
    درێژەی بە قسەکانی دا سەید سەدر ووتی: لێرەدا ڕژێمی زایۆنی ، غەززەی بە منداڵ و ژن  و پیر و نەخۆشخانەکانی و سەوزایی و خاکەکەی و بەروبوومەکانی دەسوتێنێت، و خەریکە خەڵکەکەی برسی دەکات، لە غەززە چەکی کوشندە و قەدەغە کراو  لە ئاستی نێودەوڵەتی بەکاردەهێنێت،کەواتە تۆ لە کوێی ئەی ڕۆژئاوای ستەمکار،ئایا تۆ غەززە پشتگوێ دەخەیت؟ ئێوە و زایۆنییەکان خاوەنە ڕاستەقینەکانی هۆلۆکۆستتان بەجێهێشت و چوون بۆ سوتاندنی موسوڵمانە عەرەبەکان و چەوسانەوەی مەسیحییەکان لە فەلەستین دوای ئەوەی وەک پەنابەر بۆ لای ئەوان هەڵهاتن.