بەغداد/INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی ،ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەستپێکردنی باران بارین لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- بۆ سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و کە ڕەنگە بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە سەرتاسەری وڵات،و هیچ گۆڕانکارییەکیش لە پلەکانی گەرما ڕوونادات لەهیچ ناوچەیەکی لە وڵاتدا.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- کە بۆ شوهەوای ڕۆژی یەکشەممە ، ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت، هاوکات ئاسمانی ناوچەکانی باشوور نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:-بۆ ڕۆژی دووشەممەش ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و باکوور هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بونی کەمە باران لە ناوچەکانی باکوور ،هەروەک هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرما ڕوونادات لەهیچ ناوچەیەکی وڵات.
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیشیکردۆتەوە :- بۆ ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو ئاسمانی وڵات هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی کەم لە سەرتاسەری وڵات،هەروەها پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵات وەک رۆژانی پێشو دەبن و هیچ گۆرانکاریەک روونادات لەپلەکانی گەرما.