بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، دەگەڕێتەوە بۆ بەغدادی پایتەخت پاش سەردانەکەی بۆ پارێزگای هەولێری هەرێمی کوردستان عێراق
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیهندراوێكدا راگهیاندووه" ئێوارهی دوێنێ پێنجشەممە، سەرۆكی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان،لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین لە پارێزگای هەولێر، لە هەرێمی كوردستان كۆبوەوە.
ههروهها وتی" لە كۆبوونەوەكەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا و گفتوگۆ لەبارەی سەرجەم پرسە گشتیەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی كرا، و هەروەها بەدواداچوون بۆ گرنگترین دۆسییەكان لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدا كرا، هەروەك دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە و ڕووداوە تراژیدییەكانی كەرتی غەزە و هێرشی زایۆنییەكان دژی خەڵكی فەڵەستین تاوتوێ كرا.