بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە، ئەمەش لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەولێر کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک بابەتی دارایی و سیاسی کرا لەسەر ئاستی نیشتمانی، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگیکردنی هەوڵەکان کرایەوە لە پێناو پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی کە تیشک دەخاتە سەر باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دۆخی ئابووری و ژیان لە سەرانسەری عێراقدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە مانگی شوباتی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت لەگەڵ گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە کە لەگەڵ خواست و ویستی هاوڵاتیانی هەرێمدا بێت.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند لایەنێکی ئەمنی و ئابووری و ئەو ئاستەنگیانە کران کە ڕووبەڕووی ئامانجەکانی پتەوکردن و بەردەوامبوونی سەقامگیری دەبنەوە.