سەید حەكیم: عێراق دەیەوێت بەڕووی هەموو لایەكدا كراوە بێت و مامەڵەیەكی  هاوسەنگ بكات لە پەیوەندییەكانیدا

سیاسی
  • 9-11-2023, 20:45
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، گرنگترین ئاڵنگارییە بنەڕەتیەكانی بەردەم عێراقی دەستنیشان كرد، و رایگەیاند: عێراق پشت بە خۆی دەبەستێت لە چارەسەركردنی كێشەكانیدا، و دەیەوێت بەڕووی هەموو لایەكدا كراوە بێت و مامەڵەیەكی هاوسەنگ لە پەیوەندییەكانیدا بكات.
    سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەگەڵ یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی تیمی سەربەخۆ بۆ پێداچوونەوەی ستراتیژی نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ڤۆڵكەر پێرس و شاندی یاوەری كۆبووینەوە،و سروشتی ئەو بارودۆخە سەختەمان ڕوونكردەوە كە عێراق لە ماوەی گەشتەكەیدا لە بیست ساڵی ڕابردوودا بەسەریدا تێپەڕیوە، و ئاماژەمان بە گۆڕانكارییە گەورەكانی عێراق كرد كە لە قۆناغی دیكتاتۆرییەوە بۆ سیستەمی دیموكراسی.
    هەروەها سەید حەكیم ستایشی، بوونی نوێنەرایەتی یونامی كرد وەك دەربڕینی پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەزموونی دیموكراسی لە عێراق لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، و قوربانیدانی نوێنەرایەتییەكەشی لە ماوەی كاركردنیدا بەرز نرخاند.
    ئاشكراشیكرد: عێراق لە هەوڵی پەرەپێدانی دۆخی خۆیەتی، بەو پێیەی عێراقی ساڵی 2023 تەواو جیاوازە لە ساڵی 2003، و ئاماژەی بە پێشكەوتنەكانی دیمەنی سیاسی كرد، لەوانە پێكهێنانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت وەك هاوپەیمانی فەرمانڕەوا و پشتیوانیەكی بەهێزی حكومەت، هەروەها بوونی چەندین هاوبەشی لە نێوان هێزە سیاسییەكان سەرەڕای هێڵ و ئاڕاستە جیاوازەكان.
     سەید حەكیم جەختیكردەوە: عێراق دەیەوێت بەڕووی هەموو لایەكدا كراوە بێت و مامەڵەیەكی هاوسەنگ لە پەیوەندییەكانیدا بكات لەسەر بنەمای بەرژوەندیەكانی، و وتیشی: عێراق پشت بە خۆی دەبەستێت لە چارەسەركردنی كێشەكانیدا، و بە باشترین شێوە توانای دیاریكردنی پێویستی و جۆری هاوكارییە نێودەوڵەتییەكانی هەیە، هەروەها كە ئەولەویەتە بنەڕەتییەكانی گەشەپێدانی ئابوورییە لە بوارەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار و وەبەرهێنان، تەكنەلۆژیا، و كەرتی بانكی.
     هەروەك سەید حەكیم ڕایگەیاند: ئاڵنگارییە سەرەكییەكانی بەردەم عێراق بریتین لە ئابووری، گۆڕانی كەشوهەوا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لاوازی ئیداری، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی تیرۆر، نوێكردنەوەی كۆمەڵگاكان، بەرەنگاربوونەوەی كۆچی پێچەوانە لە لادێكانەوە بۆ شار، و داواكاری بنەماكانی مافی مرۆڤ.
    وتیشی: لەم ئاڵنگارییانەدا عێراق پێویستی بە هاوكارییە لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان بە پێی ئەو ئەولەویتانەی كە دایدەنێت، و جەختیشی لە ویستی عێراق بۆ ڕۆڵی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان و پێدانی ڕۆڵی زیاتر بە دەزگاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كردەوە.