بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دیپۆرتكردنەوەی 22 سەرپێچیكەری یاسای مانەوەی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەشی كاروباری مانەوە لە پارێزگای نەینەوا ڕێكارە یاساییەكانیان جێبەجێكرد بۆ دیپۆرتكردنەوەی (22) كەس كە سەرپێچی یاسای مانەوەی عێراقیان كردووە، ئەم هەنگاوەش دوای هەوڵێكی زۆر دێت لەلایەن ستافی بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە لە سەرجەم سەرپێچیكاران.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەڕێوەبەرایەتی داوا لە هاوڵاتیان دەكات زانیاری بدەن لە هەر حاڵەتێكی سەرپێچیكردن لە مەرجەكانی مانەوە و جێگیرنەكردنیان لە خزمەت ئاسایشی وڵاتدا ڕاپۆرتبكەن.