بانكی ناوەندی دابەزینی ڕێژەی هەڵاوسان بۆ ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 9-11-2023, 17:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق، كەمبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ڕێژەی هەڵئاوسان لە (4.4%) لە ئابی 2022 بۆ (3.7%) دابەزیوە لە ئابی 2023.
    وتیشی: ڕێژەی هەڵئاوسان لە سنوورێكی قبوڵكراودایە بە بەراورد لەگەڵ هەندێك لە وڵاتانی ناوچەكە، وەك ئێران (46.0%)، توركیا (57.0%)، ئیمارات (3.4%) و سعودیە (2.4%)ە.