مەندەلاوی داوای كرد كە زەویی نیشتەجێبوون بەسەر كارمەندانی پەروەردە دابەش بكرێت

سیاسی
  • 9-11-2023, 14:20
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی داوای كرد كۆتایی بە پرسی دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر سەرجەم كادیرانی پەروەردەیی بگیرێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “لیژنە پەیوەندیدارە پەرلەمانییەكان خاوبوونەوەی بەرچاویان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە لە جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی مامۆستایان و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار و ڕاوێژكاری پەروەردەیی ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٨، بە تایبەتی مادەی شەشەم كە تێیدا هاتووە وەزارەتی شارەوانی پابەندە بە دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر كادیرانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پابەندە بە تەرخانكردنی قەرزی بیناسازی و بەدەركردنیان لە مەرجی زێدی خۆی لە كاتی دابەشكردندا.”
    مەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە، كە "هەموو كەسێك بەرپرسیارە لە دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ ئەم چینە گرنگەی كۆمەڵگا بۆ دەستەبەركردنی واقیعێكی پەروەردەیی تۆكمە لە وڵاتدا"، داوای "كۆتاییهێنان بە پرسی دابەشكردنی زەوییە نیشتەجێبوونەكان لەنێواندا هەموو كادرەكانی پەروەردەیی كرد”.