سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی واژۆكردنی ڕێککەوتننامەی هاریکاری لەگەڵ ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی ICAO دەكات

سیاسی
  • 9-11-2023, 11:50
  • +A -A

    بەغدا –INA 
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری و بنیاتنانی تواناکانی نێوان دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO)ی کرد .
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەنیدراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری و بنیاتنانی تواناکانی نێوان دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی  ICAO) )ی کرد کە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی حکومی بەڕێوەچوو".هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە " ئامانج لەم ڕێککەوتنە، پەرەپێدانی دامەزراوەیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و دابینکردنی شارەزایی و پشتیوانییە بۆ بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کەرتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراق و بواری گواستنەوەی ئاسمانی".
    هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە"ڕێککەوتنەکە لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنییەوە بە ناوی لایەنی عێراقیەوە واژۆکرا، لە کاتێکدا بە ناوی ڕێکخراوی (ICAO) وە لەلایەن بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوەکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واژۆکرا".
    ئاماژەی بەوەشكرد كە "ئەنجومەنی وەزیران لە بڕیاری ژمارە (23610) ی ساڵی 2023دا، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر مەرجەکانی ڕێککەوتنی هاریکاری لەگەڵ ڕێکخراوی ICAO و پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (332 ی ساڵی 2019) ی پەسەند کرد، کە گرێبەستی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لەگەڵ شارەزایانی هەردوو ڕێکخراوی ئەیاتا (یەکێتی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی) و ICAO لەخۆ دەگرێت، بۆ پەرەپێدانی کەرتی فڕۆکەوانی و گواستنەوەی ئاسمانی و پەرەپێدانی چالاکییەکانی فڕۆکەوانی و خزمەتگوزارییەکانی گەشتکردنی ئاسمانی و مۆڵەتی فڕۆکەخانە و ئاسایشی فڕۆکەوانی شایستەی فڕۆکە و پشووی کرێکارانی فڕۆکەوانی مەدەنی و پزیشکی فڕۆکەوانی".