ئافرتێكی كوردى عێراقی پۆستی باڵیۆزی ئەمریكا لە میسر دەگرێتە ئەستۆ

جیهانی
  • 9-11-2023, 10:50
  • +A -A

    INA
    دوێنێ چوارشەممە، هێرۆ مستەفا گارگ، وەك باڵیۆزی ئەمریكا لە میسر سوێندی یاسایی خوارد و بووە یەكەم پەنابەری عێراقی كە پۆستێكی لەو شێوەیەی هەبێت.
    باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە قاهیرە لە راگەیندراوێكدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” ڕایگەیاند، “باڵیۆز لەم كاتە دیارەدا لە پەیوەندییە ستراتیژییە دووقۆڵییەكانی ئەمریكا و میسردا ئەركەكانی خۆی دەگرێتە ئەستۆ، هەروەها هەوڵە هاوبەشەكانمان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە هەرێمەكە”.
    باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە میسر كێیە؟
    هێرۆ مستەفا گارگ چەندین پۆستی هەبووە، بەپێی زانیارییەكانی كۆشكی سپی، لەوانە باڵیۆز لە بولگاریا لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٣، هەروەها پۆستی باڵای لە باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە لیسبۆن و نیودەلهی وەرگرتووە.
    هەروەها پۆستی دیپلۆماسی لە حكومەتی ئەمەریكا هەبووە، لەوێدا وەك ڕاوێژكاری جۆ بایدن جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كاری كردووە، هەروەها جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی ئەفغانستان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان بووە، هەروەها لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە پورتوگال كاری كردووە و وەك ڕاوێژكاری سیاسی باڵیۆزخانە لە نیودەلهی لە هیندستان.
    هێرۆ مستەفا لە ساڵی 1973 لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی كوردستان لەدایكبووە، دوو ساڵی منداڵی لە كەمپی ئاوارەكان بەسەر بردووە، لە ساڵی 1976 خێزانەكەی مافی پەنابەری لە ئەمەریكا پێدراوە.
    لە داكۆتای باكوور گەورە بووە و چیرۆكی خێزانەكەی بووەتە بابەتی فیلمی دیكۆمێنتاریی "پاڵەوانی ئەمریكی" و لە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن دامەزراوەی كارنێگی وەك یەكێك لە گەورەترین كۆچبەرەكانی ئەمریكا ڕێزی لێگیراوە.
    هێرۆ دایكی دوو كچە، خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە زانكۆی جۆرج واشنتۆن و بڕوانامەی ماستەریش لە زانكۆی پرینستۆن، شارەزایە لە چەند زمانێكی ئینگلیزی، كوردی، عەرەبی، فارسی، یۆنانی، هیندی، جگە لە زمانی پورتوگالی.
    بەگوێرەی ڕاپۆرتی كۆشكی سپی، ئەركەكانی دیكەی لە واشنتۆن بریتی بوون لە بەڕێوەبەری ئێران، كاروباری زایۆنیستی-فەلەستین و ئوردن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، جگە لە بەڕێوەبەری كاروباری عێراق و ئەفغانستان.
    هەروەها هێرۆ مستەفا گارگ لە دەرەوەی وڵات وەك سەرۆكی ڕێكخەری مەدەنی ئەمریكا لە موسڵی عێراق و ئەفسەری كونسوڵگەری لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان و بەرپرسێكی سیاسی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان كاری كردووە.
    وەرگری خەڵاتی ماتیڵدا دبلیو سینكلێرە بۆ دەستكەوتی نایاب لە زمانێكی بیانیدا.
    سەرچاوە: ڕوسیا تودەی