مەندەلاوی بۆ گرێبەستەكانی تەندروستی كەرخ: داواكارییەكانتان گەیشتووەتە دەست سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی

سیاسی
  • 8-11-2023, 21:41
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، تەئكیدیكردەوە: كە داواكاری گرێبەستەكانی تەندروستی كەرخ گەیشتووەتە دەست سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و وەزارەتی دارایی.
    مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پێویستە حكومەت دادپەروەری جێبەجێ بكات بەرامبەر بە گەنجانی گرێبەستی تەندروستی بەغداد/كەرخ، هەروەك هاوڕێكانیان كە دامەزراون و جێگیركردن دەیانگرێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وێڕای پێشوازیكردن لە نوێنەرانی گرێبەستەكانی تەندروستی بەغداد/كەرخ، كە داواكارییە رەواكانیان گەیشتە سەرۆك وەزیران، جگە لەوەی قسەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی كرد بە مەبەستی چاككردنەوەی پرسی نەبوونی داتاكانی پێشوو، تەواوكردنی و پاشان بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دامەزراندن و جێگیركردنیان بۆ ئەوەی بیانخاتە بڕیارنامەی 315، كە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دا، كە دامەزراندن دەیانگرێتەوە.