بەغداد - INA
ئەمرۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی روسیا و ئوسترالیا و بەریتانیا گفتووگۆی لەسەر راگرتنی شەڕ لە كەرتی غەززە كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، بەجیا پێشوازیكرد لە ئیلبروس كوتراشیف باڵیۆزی روسیا و بولا غاندی باڵیۆزی ئوسترالیا بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و ستیف هتشن باڵیۆزی بەریتانیا.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لە دیدارەكاندا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە نێوانیان و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناچەكە كرا لەگەڵ هەوڵە دیبڵۆماسیەكان و رۆڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی شەڕی غەززە و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی و هەروەها تاوتوێی چەند پرسێكی تری جێی بایەخی هاوبەش كرا.