سەرۆك وەزیران: عێراق بە جددی هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو كەسانە دەدات كە بە تۆمەتی گەندەڵی سزادراون

سیاسی
  • 8-11-2023, 18:25
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختیكردەوە: عێراق بە جددی هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو كەسانە دەدات كە بە تۆمەتی گەندەڵی سزادراون، و هاوكات بۆ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی عێراق تەئكیدی لەسەر پێویستی ئاشكراكردنی هەڵوێستی ڕوون و ئاشكرای عێراق لەسەر پرسی فەڵەستین كردەوە، كە بە پرسێكی ئەساسی و باوەڕپێكراوی دەزانین.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە و فەرمانبەرانی پێشكەوتووی وەزارەت، سەرپەرشتی حەوتەمین كۆبوونەوەی ئاسایی باڵیۆزانی عێراقی كرد كە نوێنەرایەتیان لە وڵاتانی عەرەبی و بیانی هەیە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سودانی پێداچوونەوەی بە هەڵوێستی فەرمی عێراق كرد سەبارەت بە پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە، كە دیارترینیان پرسی فەڵەستین بوو، هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە سودانی جەختیكردەوە، لە پەیوەندیكردن لەگەڵ نێوەندی عەرەبی و نێودەوڵەتی بەمەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست و دابینكردنی هاوكاری مرۆیی گەلی فەڵەستینیمان كە لە غەززە گەمارۆدراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵوێستی عێراق لەگەڵ پێگەی مێژوویی گەلەكەی و مەرجەعیەتی ئایینی و سەركردە سیاسییەكاندا یەكدەگرێتەوە، و جەختیشیكردەوە: لە پێویستی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی عێراق بۆ ئاشكراكردنی هەڵوێستی ڕوون و ئاشكرای عێراق لەسەر پرسی فەڵەستین، كە ئێمە بە پرسێكی ئەساسی و باوەڕپێكراوی دەزانین.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران پێداچوونەوەی بە دیارترین دەستكەوتەكانی بەرنامەی حكومەت كرد، لەڕووی خزمەتگوزارییەكان و  ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و بێكاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاكسازی لە دۆسیەی ئابووریدا، هەروەها پێداچوونەوەی بەو دەرفەتە ئومێدبەخش و داهاتووانەی كرد كە حكومەت وەبەرهێنانی تێدا دەكات لە كەرتی نەوت و پیشەسازی ستراتیژی و غاز كە عێراق دەچێتە ناو بازاڕی غازی جیهانییەوە و لە ماوەی 3-5 ساڵدا خۆژێنی بەدەست دەهێنێت.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی ئاماژەیكرد، بەو بەربەستانەی كە ڕووبەڕووی كارەكانی حكومەت بووەتەوە لەو كاتەوەی دەستبەكاربووە تا ئێستا و ئەو شێوازانەی كە گرتویەتیەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان.
    هاوكات سودانی كۆمەڵێك ڕێنمایی پێشكەش بە باڵیۆز و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان كرد، بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی عێراق و ڕەنگدانەوەی وێنەی عێراق لە دەرەوەی وڵات و تیشكخستنەسەر ڕۆڵ و گرنگی مێژوویی و ئابوورییەكەی، هەروەها رایسپاردن بە پێویستی پەیوەندی بەردەوام و ڕاستەوخۆ لەگەڵ رەوەندی عێراقی، و جەختیشیكردەوە: كە یەكێك لە ئەركەكانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان لە دەرەوەی وڵات، بەستنەوەی رەوەندەكانە بە وڵاتەكەیانەوە، هەروەها هاندانی داهێنەران لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بۆ پەیوەندیكردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان بۆ عێراق، هەروەها رێنمایی دا بە پێویستی پەرەپێدانی میكانیزمی كاركردنی وەزارەتی دەرەوە و هەڵبژاردنی باڵیۆزەكان لەسەر بنەمای ئەزموون و پیشەیی و لێهاتوویی بێت نەك لەسەر بنەمای پەیوەندی حزبی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق بە جددی هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو كەسانە دەدات كە بە تۆمەتی گەندەڵی و پارە دزراوەكانی سزا دراون، ئەوەشی كردوەتە پێوەر بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتان، هەروەها ئاماژەی بە نوێنەرایەتی عێراق كرد لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا، كە دەبێت هاوشان بێت لەگەڵ بەشدارییە داراییەكانی عێراق و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكە لە ڕێگەی نوێنەرایەتیكردنی نێودەوڵەتییەوە.