بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی (459) ئاوارەی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
وەزارەتی كۆچ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی (459) ئاوارەی بۆ ناوچەكانی خۆیان ڕادەگەیەنێت لە كۆمەڵگەی 18 كیلۆمەتری سەنتەری رومادی لە پارێزگای ئەنبار بۆ ناوچەكانی (فەلوجە، خالیدیە، قائیم، كرمە و رمانە)، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ (IOM).
ئاماژەی بەوەشكرد: یارمەتی دارای لەگەڵ كرێی گواستنەوە بەسەر هەر خێزانێكدا دابەشكراوە.