سكرتاریەتی ئەمنیدارێتی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە فۆڕمی “جێندەر” دەردەكات

ناوخۆ
  • 8-11-2023, 16:06
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سكرتاریەتی ئەمنیدارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە فۆڕمی “جێندەر” بڵاوكردەوە.
    ئەمنیدارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەو فۆڕمە لە سایتەكانی سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە كە دەستەواژەی ‘جێندەر‌ی لەسەرە، كە لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، لەگەڵ بەروارێكی كۆن لەسەر بنەمای یاداشتێك ساڵانە بۆ وەزارەتەكان بە مەبەستی نوێكردنەوەی بنكەدراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە 27ی تەمموزی 2023، ئەمینداریەت فەرمانێكی دەركرد كە تێیدا ڕێنمایی بەكارهێنانی دەستەواژەی 'پیاو و ژن'ی تێدابوو، بەگوێرەی دەستوور و بەها ئاینی و ئەخلاقییەكانی كۆمەڵگەی عێراقیمان، هەروەها قەدەغەكردنی بەكارهێنانی زاراوەی 'پیاو و ژن'ی تێدابوو لە زاراوەی ڕەگەز."