عێراق بەشداری لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات سەبارەت بە چارەسەركردنی پاشماوەی جەنگ

ئەمنی
  • 8-11-2023, 16:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، شاندێكی عێراق بەشدارییان لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد سەبارەت بە چارەسەركردنی پاشماوەی جەنگ و كەرەستەی تەقەمەنی.
    وەزارەتی بەرگری لە راگەیندراوێكدا، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “شاندێكی كۆماری عێراق بە سەرۆكایەتی لیوا حاتم مەگسوسی، بەشدارییان لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد سەبارەت بە چارەسەركردنی پاشماوەی جەنگ و كەرەستەی تەقەمەنی بۆ  هاوكاریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی پاككردنەوە و یارمەتیدانی قوربانییەكان بۆ ڕزگاربوون لە پیسبوونی شەڕەكان و كردەوە تیرۆریستییەكان”.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، “ژمارەی وڵاتانی بەشداربووی كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە ٨٥ وڵات”.