وەزیری ناوخۆ كارەكانی لەسەر پڕۆژەی ڤیزەی ئەلیكترۆنی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 8-11-2023, 15:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، كارەكانی لەسەر پڕۆژەی ڤیزەی چوونە ژوورەوەی ئەلیكترۆنی (ڤیزا) ڕاگەیاند.
    وەزراەتی ناوخۆ لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق نێردراوە تێیدا هاتووە، “وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری لە حەوتەمین كۆنفرانسی باڵیۆزان، كە بریتی بوو لە سیمینارێكی دیالۆگ لەسەر (دانیشتنی خزمەتگوزاری كونسوڵگەری)، كە تیایدا گفتوگۆ و دیالۆگ ئەنجامدرا سەبارەت بە ستراتیژی كاری هاوبەشی نێوان وەزارەتەكانی ناوخۆ و دەرەوە ڕوویدا”.
    دووپاتیشی كردەوە، "وەزارەتی ناوخۆ هەمیشە بەدوای ئەوەدایە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە گەلی عێراقی بكات لەڕێگەی كردنەوەی سایتی نوێ بۆ كارتی نیشتیمانی و پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە ژمارەیەك وڵاتی جیهان، بۆ كارئاسانی بۆ پێدانی بەڵگەنامە، لە  جگە لە كاركردن لەسەر پڕۆژەی ڤیزەی چوونە ژوورەوەی ئەلیكترۆنی (ڤیزە)، كە زۆرێك لەو ئاستەنگانەی بەردەم كاركردن چارەسەر دەكات".