مالیكی و مەندەلاوی جەخت لەسەر گرنگی یەكخستنی ڕیزەكانی نیشتمانی و یەك دەنگی لە بەرژەوەندییەكانی وڵات دەكەنەوە

سیاسی
  • 8-11-2023, 15:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیكی و جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیان لە گرنگی یەكخستنی ڕیزەكانی نیشتمانی و دانانی ئەولەوییەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات كردەوە .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەكەی پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، كرد"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "هەردوولا بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێ كردووە".
    هەروەها لە راگەیندراوەكەیشدا ئەوە هاتووە كەگرنگی یەكخستنی لایەنەكان كردنەوە بۆ یەكخستنی دەنگ دانانی ئەوەلیاتی لەپیناو بەپرژەوەندی گیشتی وڵات بێت.