بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ، سەرپەرشتی پێنجەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و بەندەری گەورەی فاوی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، كە " محمد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، سەرپەرشتی پێنجەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و بەندەری گەورەی فاوی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە کۆبوونەوەکە میواندارییەتی ڕاوێژکاری ئیتاڵی کرا، کە لێکۆڵینەوەی گونجاوی ئابووری بۆ سێ پڕۆژە پێشکەش کرد و بریتین : لە پڕۆژەی بەندەری فاو و شۆستەکان و گۆڕەپانی هاوپێچ و پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری پەیوەندیدار و پڕۆژەی ڕێگای وشکانی و وردەکارییەکانی.
ئاماژەی بەوەشكرد كە " پێداچوونەوەیان بە دوایین ڕێوشوێنەکان و ئەو ئۆفەرانە کرد کە لە لایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانەوە پێشکەش کراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد