بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم جەختی لەسەر ڕاگرتنی شەڕی غەززە و هێنانی هاوكاری بەپەلە كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەید حەكیم ، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “سەید عەمار حەكیم ئەمڕۆ پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا كرد و لەگەڵیدا گفتوگۆی لەبارەی پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەكە، و پەیوەندیی نێوان بەغدا و لەندەن” جەختی لەوە كردەوە: پەرەی پێبدرێت بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات”.
سەید عەمار حەكیم دەستی خستە سەر "پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی ناوچەكە، بەتایبەتی ڕووداوەكانی كەرتی غەززە"، ئاماژەی بەوەدا كە "جیهان پێویستە فشار بخاتە سەر بۆ ڕاگرتنی شەڕ بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن هاوكاری و پێداویستییەكانی ژیان."
سەید حەكیم داوای وازهێنان لە دوو ستاندارد لە پرسەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی خەڵكی سڤیل كرد، جەختی لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری لە عێراق و كاركردن بۆ گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕووداوە و ئەزموونەكان پێویستی ناوچەكەیان بە سەقامگیری لە عێراق سەلماندووە".