بەغدا INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردن لە دژی سەرۆكی پێشووی دەستەی دەروازە سنوورییەكان ڕاگەیاند. بۆ ئەوەی بە ئەنقەست شتێك ئەنجام بدات كە ئەركەكانی كارەكەی پێشێل بكات.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە ب دەستەی دەستپاكی ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ سەرۆكی پێشووی دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەركردووە، بە تۆمەتی ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی كەرەستە وكاڵاكان بەبێ ئەنجامدانی پشكنینی پێویست لەسەریان لەلایەن دەزگای ناوەندی بۆ ستانداردكردن و كۆنترۆڵكردنی كوالیتی”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "تۆمەتبارەكە ڕێنمایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەروازە سنوورییەكان كردووە بۆ ئازادكردنی ئەو كاڵا ئاسنییانەی لە بەندەرەكان كۆبوونەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە "دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ بەپێی بڕگەكانی مادەی (331)ی یاسای سزادانی هەمواركراوی ژمارە (111ی ساڵی 1969) فەرمانی بانگێشتكردنی دەركردووە".