دەرکەوتەکانی کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت

سیاسی
  • 8-11-2023, 11:49
  • +A -A

    بەغداد/INA
    هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی فراوانی بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرکردەکانی هاوپەیمانێتیەکە سازدا.
    لەکۆبوونەوەکەدا بەگوێرەی بەیاننامەیەک کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئاڵنگاری گەورە کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە کەلە کۆمەڵکوژیەکانی کیانی زایۆنیزمیدا بەرجەستە دەبێت بۆ گەلی فەلەستینی لەغەززەوکەناری ڕۆژاوا کە30 ڕۆژە بەردەوامەو بووەتە هۆی شەهیدکردنی 10 هەزارکەس کەزۆربەیان منداڵ وئافرەتن وکاریگەری لەسەر عێڕاقدا هەیە لەڕووی ئەمنی وسیاسی و ئابووریەوە.
    بەیاننامەکە وتیشی کە کۆبوونەوەکە باسی لەهەڵوێستی بوێرانەی عێڕاق کرد هەرلە مەڕجەعیەتی باڵاو گەلەوە تاکو هێزەسیاسیەکان بەتایبەتی کۆششەکانی حکومەت و جموجوڵەکانی لەمبوارەدا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەپێناو گەیشتن بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو بۆ فشارخستنە سەر وڵاتانی جیهان ،بۆ ڕاگرتنی هێرش و دەستدرژیەکانی زایۆنیزم وبەئەنجامگەیاندنی ئەگربەست و بواردان بە گەیاندنی هاوکاریە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە.
    هەروەها هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختیکردەوەلە بەردەوامی و پاراستنی گەلی فەلەستین و پشتیوانیکردنی لەلایەن عێڕاقەوە لە بواری هاوکاری مرۆییدا بۆگەیاندنی دەوودەرمان وخۆراک . 
    هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە سەر ئەوەی کەعێڕاق لەئێستادا جووڵەیەکی گەشەکردنی تیادا هەیە کەوادەخوازێت هەمووان هاوهەڵوێست بن لەگەڵ حکومەتدا لەپێناو ئەنجامدانی بەرنامەکانی لە بونیادنان، هەروەها پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنیەکان بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستان و بەرەنگاربوونەوەیان.