واشنتۆن ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق دەكات بۆ ناردنی سێیەم باری هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەززە

سیاسی
  • 8-11-2023, 11:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئالینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق، هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی بۆ ناردنی سێیەم باری هاوكاری مرۆیی بۆ غەززە بەرز نرخاند.
    ڕۆمانۆڤسكی لە پۆستێك لە ماڵپەڕی “X”  بڵاویكردووەتەوە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە كە “دەستخۆشی لە هەوڵەكانی حكومەتی عێراق دەكەم بۆ ناردنی بارێكی سێیەم كە 11 تۆن هاوكاری مرۆیی تێدایە بۆ غەززە”.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەوڵەكانمان یەكلاكەرەوەن لە زیادكردنی ڕەوتی هاوكارییەكان بۆ گەلی فەلەستین"، جەختی لەسەر "پێویستی بەردەوامبوون لە گەیاندنی یارمەتییە خۆراكییەكان و ئاو و پێداویستییە پزیشكییەكان بۆ خەڵكی بێتاوان لە غەززە كردەوە".