بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەران، گەرانەوەی خۆبەخشانەی (١٥٩) كەسی ئاوارە لە كەمپی قۆرتۆ لە پارێزگای سلێمانی بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند، ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حكومەت و جێبەجێكردنی لە پلانی نیشتمانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.
جابرۆ لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە راگەیاند: “كادیرانی لقەكانی وەزارەت كەلوپەلی بەردەوامیان دابەشكرد، لەوانە (سەلاجە، چێشتلێنەر، و شاشەی تەلەفزیۆن) بەسەر ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە ناوچە سەرەتاییەكانیان، بۆ هاندانی گەڕانەوەی خۆبەخشانە. ”
جەختیشی لەوە كردەوە، "ڕۆژانی داهاتوو گەڕانەوەی زیاتری خێزانە ئاوارەكان بەخۆیەوە دەبینێت بۆ ناوچە رەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان، چونكە خواستێكی ڕاستەقینە هەیە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بەهۆی ئەو بارودۆخەی كە لەناو كەمپەكانی ئاوارەبووندا تووشی دەبن".