سبەی.. یارییەكانی خولی بالەی نایاب دەستپێدەكات

وەرزش
  • 8-11-2023, 10:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سبەی پێنجشەممە، پێشبڕكێكانی تۆپی بالەی خولی نایابی عێراقی بۆ هەردوو كۆمەڵەی (یەكەم و چوارەم) دەستپێدەكات، كە لە پارێزگاكانی بەسرە و سلێمانییەوە میوانداری دەكرێت.
    ئیبراهیم مەزهەر ، سەرۆكی لیژنەی تەكنیكی و پێشبڕكێكانی ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: سبەی لە چوارچێوەی خولی نایابی بالەی عێراقی ئەنجامدانی 4 یاری ئەنجام دەدرێت، لە كۆمەڵەی یەكەم، كە هۆڵی زوبەیر لە بەسرە بەرێوە دەچێت ، تیپی سەمود كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ ڕووبەڕووی نوعمانیە دەبێتەوە، لە كاتێكدا غازی باشووری  لەكاتژمێر چوار رووبەڕووی تیپی ئەبو ریشە دەبێتە لە هەمان هۆڵدا”.
    ئاماژەی بەوەیش كرد كە گرۆپی چوارەمەی خولەكە كە لە هۆڵی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەكانی بەرێوەدەچێت كاتژمێر دوو نێوەڕۆ هەردوو یانەی سناعە و مقدایەیە ڕوو بەڕووی یەكدەبنەوە، هەروەها خاوەن یاریگا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەكاتژمێر چوار ڕوو بەڕووی یانەی موسڵ دەبێـتەوە.
    جێگای سەرنجە 15 هەڵبژاردە بەشداری پێشبڕكێكانی خولی نایابی بالە دەكەن كە دابەش دەكرێن بەسەر چوار كۆمەڵەدا و لە هەر كۆمەڵەیەك دوو تیپ سەردەكەون.