بەغداد/ INA
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەرۆکی لێژنەی ئەمنی باڵا بۆ ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان فەریق ڕوکن قیس محمداوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە هێزەئەمنیەکان ئامادەن کە ئەمنیەتی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دابینبکەن.
محمداوی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە لێژنەیەکی ئەمنی باڵا بەسەرۆکایەتی ئێمەو ئەندامێتی سێ بریکاری وەزارەتی ناوخۆوژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەتی بەرگری و دەزگای نەهێشتنی تیرۆر ودەستەی حەشدی شەعبی و ئاژانسەکانی
ئەمنی و هەواڵگری بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە.
وتیشی کە ئەرکی لێژنەکە بەپی فەرمانی دیوانی پێش سێ مانگ پێکهێنراوە بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هێنانەدی کەشێکیلەبار بۆ پڕۆسەکە ، هەرلەسەرەتای دەرچوونی فەرمانی دیوانیەوە لێژنەکە دەستبەکاربووە وهەماهەنگیەکی باڵالەئارادایە لەگەڵ کۆمۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ باشبەڕێوەبردنی پڕۆسەکە.
محمداوی وتیشی کە زۆرلەکارەکانمان ئەنجامداوە و تاکوئێستا وچوار پڕۆسەی نواندن ئەنجامدراوە لەلایەن کۆمۆسیۆنەوە و چالاکی ئەمنییشمان بەڕێوەبردووە بۆ پتەوکردنی کاری مەیدانی.
هەروەهاچەند لێژنەیەکی بچووکیشمان پێکهێناوە لەهەر پارێزگایەک بەسەرۆکایەتی فەرماندەی پارێزگاکە نوێنەری پارێزگاکەو بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمۆسیۆن و، هەروەها لەوشارانەی کە پۆلیس مەلەفی ئەمنی تیادا گرتووەتەدەست فەرماندەیپۆلیس سەرۆکایەتی لێژنەئەمنیەکەی تیادا دەکات ، ئەم لێژنانە پلانە ئەمنیەکە جێبەجێدەکەن.
هەروەها ئاماژەی کرد بە پێکهێنانی لێژنەیەکی سیبڕانی کەلە 7 نوێنەر پێکدێت کە پسپۆڕێتیان لە بواری کەلوپەلی تەکنیکدا هەیە و هەڵدەستن بە پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بەهەڵبژاردنەکان ، جگەلەوەش کارکردن لە بنکەکانی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە
بۆ بەڕێوەبردنی پلانەکان و ڕێکخستنی شوێنەکان ، پلانێکیشمان داناوە بۆ گواستنەوەی داری یاداشتگەیی وتەکنیکەکانی دیکە وسەرجەم کەلوپەلەکانیش لەپارێزگاکاندا دەپارێزرێن