به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای دادوەری، گەیشتە کۆماری بیلاڕووس.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێدا هاتووه" زێدان لەسەر بانگهێشتنامەی سەرۆکی دادگای باڵای کۆماری بیلاڕووس سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی پەیوەست بە پێشهاتەکە لە سیستەمی دادوەری و هاوکاری هاوبەشی دادوەری سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه."
ئاماژەی بەوەشکرد" شانده‌كه پێكهاتووه لە جێگری سەرۆکی دادگای ته‌میزی فیدراڵی، و ژمارەیەک لە ئەندامانی دادگاكه وسەرۆکی داواکاری گشتی وسەرۆکی دەستەی چاودێری دادوەری و سەرۆکی دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی ( کەربەلا - کەرکوک - موسه‌ننا - واست)، بەڕێوەبەری گشتی بەشی دارایی و کاروباری کارگێڕی، و بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای دادوەری.
هه‌روه‌ها وتی" شاندەکە لە مینسکی پایتەختی ئه‌م وڵاته لەلایەن یاریدەدەری یەکەمی سەرۆکی دادگای باڵا، ملیۆنکیڤ ڤالێری پێشوازی لێ‌کرا".