بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، شێخ قەیس خەزعەلی، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەبارەت بە پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە گفتوگۆیان کرد.
نووسینگەی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەکدا کە بەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (
INA)ناردووە ڕایگەیاندووە: شێخ قەیس خەزعەلی سكرتێری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین پلاشخارت كرد، و لەدیدارێكدا باسیان لە دۆخی کارەساتبار لە غەززە و پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژی درندانهی قەوارەی زایۆنیستی كرد".
شێخ خەزعەلی پشتگیری پتهوی عێراق بۆ دۆزی فهلهستین دووپاتكردهوه، هەروەها هەڵوێستی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەرز نرخاند، کە بە ڕوونی ئەو جینۆسایدەی شەرمەزار کرد کە لەلایەن قەوارەی قۆرخکارەوە بەرامبەر بهخەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدرێت، و گۆڕینی غەززە بۆ گۆڕستانێکی گەورە بۆ منداڵان، و دوانهخستنی ئیدانەکردنی ئەم تاوانانە، و هەڵوێستی توند بەرامبەریان بگرنەبەر.
لە میانی دیدارەکەدا شێخ خەزعەلی جەختی لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و ڕەچاوکردنی ئیرادەی گەلی عێراق و کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەخاكهكهی کردەوە.