بهغداـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، دەرکردنی 153 ئەفسەر و 899 ئەندامی لە خزمەتكردن ڕاگەیاند، هاوکات کارەکانی پشتڕاستکردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە مامەڵەکردن لەگەڵ ناسنامەی کاغەزی و ڤیزای ئەلیکترۆنی ڕاستەوخۆ بۆ بیانییەکان بەم زووانە.
شەمەری لە دیدارەکەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کەناڵە ئاسمانیهكان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، وتی: 153 ئەفسەر و 899 ئەندام بە بڕیاری دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ساڵی 2023 دەرکراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد" كه33 ملیۆن و 200 هەزار عێراقی ناویان تۆمارکردووە و کارتی نیشتمانییان وەرگرتووە، وجەختیشیکردەوە، "کاردەکەین بۆ ئەوەی لە ساڵی 2025دا کۆتایی بە مامەڵەکردن بە ناسنامەی کاغەز بهێنین، هەروەها ڤیزەی ئەلیکترۆنی بۆ بیانییەکانیش بەم نزیکانە جێبەجێدەکرێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەم زووانە ڕادارە خێراکان بە ڕێگای خێرای یوسفیە، ڕێگای خێرای ئەلدۆرا - بەغدای نوێ، و ڕێگای خێرای ئەلشوالە دەبەسترێتەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کەئەو تاقیکردنەوەی پێنج گڵۆپی زیرەکی هاتوچۆ لە بەغدا بە تەواوی له کەرخ و روسەفا دهبێت.
ههروهها راگهیاندن" بەرگری شارستانی لەماوەی ئەمساڵدا دەستیکردووه بە دروستکردنی 100 ناوەندی بەرگری شارستانی و زیاتر لە 130 بزوێنەری ئاگرکوژێنەوەی، وناوەندێکی مەشق و ڕاهێنانمان بۆ بەرگری نیشتمانی دامەزراندووه".
جەختیشی کردەوە کە له 98%ی قاچاخچێتی نەوت و وەرگیراوەکانی نەوت نەهێڵراوە، هەروەها سندوقێک دامەزراوه و پەرەپێدانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەڕێگەی ڕسومات و هاوردەکردنەوە دهستپێ دهكرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "37 هەزار پۆلیس گرێبەستیان لەگەڵ کراوە بە مووچەی ٥٠٠ هەزار دینار بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا.”