بەغداد/INA
سەرۆک کۆمار عبدولهتیف جهمال ڕهشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممەجەختی لەوەکردەوەکەکارکردن بەردەوامە بۆ چاوپیاخشاندنەوەبە بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی
هەڵوەشاوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لەشاندی یەکێتی پەرلەمانتارانی عێڕاقی بەسەرۆکایەتی مونتەسیڕ ئەماڕە.
لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردەوەکە ئەرکی سەرەکی پاراستنی دەستوورو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەشکرنی خزمەتگوزاریەکان و شیاندنەوەی ژێرخانە بۆ هاووڵاتیان، ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆکایەتی کۆمار چەند پڕۆژەیاسایەکی پێشکەش بەئەنجومەنی نوێنەران کردووە، هەروەها کارکردنیش بەردەوامە لە چاوخشاندنەوە بەبڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، جگەلەوەش سەرۆکایەتی کومار کاری کردووە لەسەر ئازادکردنی ئەوگیراوانەی کە ماوەی زیندانیکردنیان تەواوبووە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەشی بەوەکرد کە پەیوەندیەکانی عێڕاق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا باشە، وڵاتانی دۆست ئارەزووی ئەوەدەکەن کە عێڕاق ڕۆڵی گرنگی خۆی بگێڕێت لەناوچەکەدا بۆ چەسپاندنی ئاسایش وسەقامگیری.
لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی شاندی میوان دەسخۆشیان لە پێشنیازەکانی سەرۆک کۆمارکرد لە پشتیوانیکردنی دەزگای یاساڕێژی وکارکردن بۆ بەدیهێنانی داواکاری هاوڵاتیان.
هەروەها ئەماڕە خەڵاتی یەکێتی پەرلەمانتارانی پێشکەش بەسەرۆک کۆمار کرد وەک نرخاندنێک بۆ کۆششەکانی لەبواری پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای گرنگ بۆ پەرلەمان.